٥ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٤:٤٥
شکستی وتووێژەکانی ئەمریکا و ڕووسیا سەبارەت بە سوریا

کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی کۆتایی بێ ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزیرانی دەرەوەی ڕوسیا و ئەمریکای کرد سەبارەت بە سوریا .

کاربەدەستێکی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سێرگێئی  لاورۆڤ ، وەزیری دەرەوەی  ڕوسیا و جان کری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە سوریا بێ هیچ ئەنجامێک کۆتایی هات و ناکۆکیی نێوان دوو لا لەم بارەوە هەروا  لە ئارادایە .

بڕیار وابوو وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵات لەم چاوپێکەوتنە  لە پەراوێزی کۆبوونەوەی تاقمی بیست لە هانگژوی چین سەبارەت بە ئاگربەس لە حەڵەب وتووێژ بکەن .

ڕۆژی یەکشەممە بەرپرسێکی  ئەمریکایی باسی وردیاتی ڕێککەوتنی ئەگەری ڕوسیا و ئەمریکا سەبارەت بە حەڵەبی کرد وڕایگەیاند ئەگەر بێت و ڕێککەوتن بکرێت ، باکووری حەڵەب لەچەک پاکتاو دەکرێت .

مۆسکۆش  شکستی وتووێژەکان لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە سوریای پشت ڕاست کردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی  ڕوسیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند: وەزیرانی دەرەوەی ڕوسیا و ئەمریکا لە بارەی سوریا ڕێک نەکەوتوون.

ئەمە لەحاڵێکدایە کەکاربەدەستانی ڕووس و ئەمریکایی ڕۆژی ڕابردوو باسی  ڕێککەوتن لەسەر سوریایان کرد بوو ...

کۆتایی کورتە نامە/310